لەسەر پرۆژە یاسای بودجە، ئەمڕۆ سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق كۆدەبنەوە

پێنج شەممە, 01 ئازار 2018 06:21

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق لەسەر پرسی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018ی عێراق كۆ دەبنەوە.

 

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە یەكی ئازاری 2018، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق و سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018ی عێراق كۆ ببنەوە.

 

لەسەر كاتی كۆبونەوەی سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق، بەشێك لە میدیا عێراقیەكان ئاماژەیان بەوەكرد: بڕیارە كۆبونەوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە كاتژمێر پێنج لەبەغدا بەڕێوە بچێت.

 

جێگای ئاماژە بۆكردنە لەدانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، فراكسیۆنە كوردییەكان بەهۆی لەبەرچاونەگرتنی داواكانیان لەپرۆژە یاسای بودجەدا بایكۆتی دانیشتنەكان كرد و پێداگریان كرد پشكی كورد بكرێتەوە بەڕێژەی لە 17% لەبودجەی عێراق.

 

 

 

 

 

س ب