لەسەر پرۆژە یاسای بودجە، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

پێنج شەممە, 01 ئازار 2018 07:08

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە یاسای‌ بودجەی عێراق كۆدەبێتەوەو سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراقیش داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنەكە دەكات ئامادە بن.

 

سەلیم جبووری‌ سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق بانگهێشتنامەیەكی‌ ئاراستەی‌ ئەندامانی‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە: ئەمڕۆ پێنج شەممە یەكی ئازاری 2018 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرسی پرۆژە یاسای بودجەی 2018ی عێراق كۆدەبێتەوە.

 

سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق لە بانگهێشتنامەكەدا داوای لەسەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنەكە كردووە ئامادەی دانیشتنەكە بن.

 

جێگای ئاماژە بۆكردنە لەدانیشتنەكانی پێشویی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، فراكسیۆنە كوردییەكان بەهۆی لەبەرچاونەگرتنی داواكانیان لەپرۆژە یاسای بودجەدا بایكۆتی دانیشتنەكانیان دەكرد و پێداگریان كرد دەبێت پشكی كورد بكرێتەوە بەڕێژەی لە 17% لەبودجەی عێراق.

 

 

 

 

س ب