سێ‌ سەرۆكایەتییەكە بۆ بودجە ڕێك نەكەوتن

پێنج شەممە, 01 ئازار 2018 19:38

 

 

ئەمڕۆ لەشاری بەغدا هەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكە (كۆمار، حكومەت، پەرلەمان) بۆ پرسی بودجە كۆبوونەوە، بەڵام بەبێ‌ ئەنجام كۆبوونەوەكە كۆتایی پێهات.

لەگەیەندراوی كۆتایی كۆبوونەوەی هەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكە ئاماژە بەوەدراوە، ئەوان هیودارن بەزوویی پرسی بودجە كۆتایی پێبێت و پەسەند بكرێت.

دەقی راگەیاندراوەكە:

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتیەكە بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی هەریەك لە سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران.

سەرۆكی لێژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ژمارەیەك لە ئەندامانی لێژنەكە ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون.

لایەنی سەرەكی كۆبوونەوەكە گفتوگۆی چڕ بوو لە بارەی مەسەلەی بودجەو قسەكردن لەسەر بڕگەكانی و تاوتوێكردنی هەموو وردەكارییەكانی بۆ ئەوەی یارمەتییدەر بێت بۆ بە خێرایی داڕشتن و قانونگوزاری و پەسەندكردنی و كاركردنی جدی بۆ لابردنی هەرچی زوتری كۆسپەكانی بەردەم قانونەكە تا بە زوویی بودجە تێپەڕێنرێت بەو جۆرەی كە خزمەت بە گەلی عێراق دەكات و كاری دامەزراوەكانی دەوڵەت رایی دەكات و خزمەتگوزارییە پێویستەكان دابین و دەستەبەر دەكات.

 

 

ئـ . كـ