هاوپەیمانی شیعەكان: بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان وەك خۆی ماوەتەوە

شەممە, 03 ئازار 2018 09:06

 


پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی شیعەكان ڕایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان وەك خۆی ماوەتەوە كە بریتیە لە 12.46% .


پەرلەمانتار هیلال سەهلانی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە" لیژنەی دارایی بڕیاری داوە سەرجەم ئەو تێبینیانە بەهەند وەربگرێت كە پەرلەمانتاران پێشكەشیان كردووە".


وتیشی" نیسابی یاسایی تەواو دەكرێت بۆ پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودحە كە بڕەكەی بریتیە لە 104 ترلیۆن دینار و بڕی كورتهێنانی 13 ترلیۆن دینار لەسەر بنەمای 46 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت".


ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی شیعەكان دوپاتیشی كردەوە" ڕێژەی بودجەی هەرێم وەك خۆی ماوەتەوە كە بریتیە لە 12.76% بە پێی ڕیژەی دانیشتوانی هەرێم".