11 هەزار سەربازی ئەمریكی لە عێراقدان

شەممە, 03 ئازار 2018 10:23

 

 

ڕۆژنامەیەك ئاشكرای دەكات تاوەكو ئێستا، ئەمریكا زۆرترین سەربازی لە عێراقدا هەیە و بە 11 هەزار سەرباز مەزەندە دەكرێت و هێزە شیعەیكانیش كار دەكەن بۆ دانانی خشتەیەك بۆ كشاندنەوەیان.


ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید ئاشكرای كردووە لە بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا لە عێراق، لانی كەم 11 هەزار سەرباز بوونیان هەیە كە بریتین لە ڕاوێژكار و سەرباز و كەسانی هونەری جگە لە كۆمپانیا ئەمنیەكان".


دوای ئەمریكاش، هێزە بەریتانیەیەكان بە پلەی دووەم دێن و دواتریش ئوسترالیا و بەلجیكا و كەندەا و دانیمارك و فەڕەنسا دێن.


هەروەك چەندین پەرلەمانتاری شیعەكان و میلشیاكانی حەشدی شەعبی بەردەوامن لە فشارەكانیان بۆ دانانی خشتەیەكی كاتی بۆ كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكا.