ده‌قی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بڵاوكرایه‌وه‌

شەممە, 03 ئازار 2018 13:27

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی ئازاری 8201‌، به‌ بێ ئاماده‌بوونی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بودجه‌ی گشتی 2018ی عێراقی په‌سندكرد.

پشكی كورد له‌ یاساكه‌ په‌یوه‌ست كراوه به‌ گێڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داهاته‌كان بۆ عێراق، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ عێراق له‌ پشكی كورد ده‌یبڕێت.


له‌ یاساكه‌دا پشكی كورد به‌پێی رێژه‌ی دانیشتوان دیاریكراوه‌ و پشكی پێشمه‌رگه‌ش نه‌خراوه‌ته‌ چوارچێوه‌ی هێزه‌ وشكانییه‌كانی عێراق و به‌ پێی ژماره‌ی دانیشتوان دیاریكراوه‌.
له‌ به‌شێكی یاساكه‌شدا هاتووه‌، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ بری 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌و له‌ رێگه‌ی عێراقه‌وه‌ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ بكات.


له‌یاساكه‌ بڕیار دراوه‌ به‌ گێڕانه‌وه‌ی پشكی پترۆ دۆلاری كه‌ركوك، له‌ ساڵی 2014 تاوه‌كو 2017 دوای وربینیكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌و ماوه‌یه‌دا، له‌لایه‌ن چاودێری دارایی عێراقیه‌وه‌.

 

ش.م