عه‌بادی پیرۆزبایی له‌ عێراقییه‌كان ده‌كات

شەممە, 03 ئازار 2018 13:49

 

به‌ بێ ئاماده‌بوونی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان، په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2018ی په‌سند كرد، له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند.

دوای په‌سندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، نووسینگەی ڕاگەیاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وزیرانی عێراق پیرۆزبایی په‌سندكردنی بوجه‌ی گشتی له‌ عێراقییه‌كان كرد.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە دەبێتە هۆی ئەوەی حکومەت بە کارەکانی هەستێت و پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری و گەشاپێدان و بەرنامەی خۆی جێبەجێ بکات هەروەها ماف و موچەی هاوڵاتیان دابین دەکات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاشكرایكردووه‌، تێپەڕاندنی بودجە بە هاوکاری و هەماهەنگی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن تێپەڕێندرا، داواش لە هەموو وەزارەتەکان دەکات کە بە کارەکانی خۆیان هەستن و چاودێری زیاتر بخەنە سەر موڵک و ماڵی گشتی.

 

 

ش.م