ڤیدیۆ... گەورترین كاروانی ماددەی هۆشبەر لە بەسرە دەستی بەسەردا دەگیرێت

یەک شەممە, 04 ئازار 2018 06:02

 

 

پۆلیسی گومرگی عێراقی لە بەندەی ئوم قەسر لە بەسرە دەستیان گرت بە 16 ملیۆن دەنك حەبی هۆشبەر كە لە نێو جانتای منداڵاندا لە وڵاتی ئیماراتەوە هاوردەی عێراق كرابوو.

ماددەی هۆشبەرەكان هێندە زۆرن بە گەورەترین باری ماددەی هۆشبەر دادەنرێت و بەهاكەی 50 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت.