ئەمریكا : 9 تانكی ئەبرامز لە عێراق دیارنەماوە

یەک شەممە, 04 ئازار 2018 07:10

 

 

ژمارەیەك تانكی ئەبرامز لە ژێر چنگی چەكدارانی حەشدی شەعبی دیارنامێنێت و ئەوەش دەبێتە مایەی نیگەران بوونی ئەمریكاو دەركردنی بڕیارێك لەم بارەیەوە.

بەپێی هەواڵێكی گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئەمریكی، ئەو كۆمپانیایەی كاری چاككردنەوەی تانكی جۆری ئەبرامزی شەڕكەر بووە، بەهۆی دیارنەمانی ژمارەیەك لەتانكەكانی لەژێر چنگی سوپای عێراق و كەوتنە دەستی چەكدارەكانی حەشدی شەعبی بڕیاری كشانەوەیان داوە، كە بەپێی زانیارییەكانی ئەو گۆڤارە تاكو ئێستا (9) تانك دیارنەماون.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو گۆڤارە، لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر لەو تانكە سەربازیانە لەكاركەوتوون و پێویستیان بەچاك كردنەوە هەیە، بەڵام كاری چاكردنەوەیان بۆ ناكرێت.

هەر یەكێك لەو تانكە سەربازیانە كێشیان (63) تۆنە، لەساڵی (2008) ەوە عێراق لە ئەمریكای كڕیوەو كاری چاككردنەوەشیان لەلایەن كۆمپانیای (ژەنەرال دینامێكس لاند سیستەمز) لە ویلایەتی مێشیگانەوە بۆ ئەنجام دەدرێت.

 

ئـ . كـ