ژمارەی هێزە ئەمریكییەكان لە عێراق ئاشكرا دەكرێت

یەک شەممە, 04 ئازار 2018 07:13

 

رۆژنامەیەكی عەرەبی لە ڕاپۆرتێكیدا نوسویویەتی، لە ئێستادا هەزاران سەربازی ئەمریكی لە عێراق بوونیان هەیە.

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید لە ڕاپۆرتێكیدا نووسیویەتی: زیاتر لە (11) هەزار سەربازی ئەمریكی لە بنكەكانی ڕۆژئاوا، باكوورو ناوەندی عێراق بوونیان هەیە، ئەو سەربازانە لە ڕاوێژكار، ئەفسەرەكان، ڕاهێنەرەكان و هەروەها فەرمانبەرانی كۆمپانیا ئەمنییەكانن.

بەم پێیە پاش هێزە ئەمریكییەكان سەربازانی بەریتانی، ئوسترالی، بەلجیكی، كەنەدی، دانیماركی، فەرەنسی، ئەڵمانی، ئیتاڵی، پۆڵەندی، ئیسپانی و توركی لە عێراق نیشتەجێن.

لەم دواییانەدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای بەغدا كردبوو، بۆ چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەكان لە وڵاتەكەی شانەی كاتی پێك بێنێت، بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پێشتریش نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق لە بوونی هێزە ئەمریكییەكان لە خاكی وڵاتەكەیان پاش لەناوچوونی داعش ڕەخنەیان گرتبوو.

 

 

ئـ . كـ