دوتانكی ئەبرامز، قەیرانێكی گەورە لە نێوان ئەمریكا و عێراق دروست دەكات

یەک شەممە, 04 ئازار 2018 07:48

 

ڕۆژنامەی فۆرین پۆلیسی ئەمریكی ئاشكرای كردووە، دوو تانكی جۆری ئەبرامز كە لە كۆی ئەو نۆ تانكەی سوپای عێراق دابویە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، تا ئێستا نەگەڕێنراونەتەوە بۆ سوپای عێراق و بەوهۆیەوە ئەو كۆمپانیای تانكەكانی دروستكردووە و ئەركی چاككردنەوەیان لە ئەستۆ گرتووە، بە فەرمی كشانەوەی خۆیان لە عێراق ڕاگەیاند.


ڕۆژنامەی فۆرین پۆلیسی نوسیویەتی" عێراق لە ساڵی 2008 دا 140 تانكی جۆری ئەبرامز ی لە ئەمریكا كڕیوە لە بەرامبەر دوو ملیار دۆلاردا و بە پێی گرێبەستەكەش كۆمپانیای ژەنەڕاڵ دینامیكس ئەركی نۆژەنكردنەوەی تانكەكان لە ئەستۆ دەگرێت".


بەپێی لێدوانی بەرپرسێكی ئەمریكی، لە ساڵی 2017 ەوە زۆرینەی تیمی كۆمپانیاكە كشاونەتەوە، وەك نیگەرانی لە هەڵوێستی حكومەتی عێراق بە پێدانی ئەو تانكانە بە میلشیا شیعیەكان.


ئاماژە بەوەش كراوە ئێستا زۆرینەی تانكە عێراقیەكان توانای بەشداریكردنیان لە جەنگدا نیە و ئەمەش كاریەگەری بەرچاوی دەبێت لە توانای جەنگی سوپای عێراقی.