ئەمڕۆ كۆبوونەوەی دەروازە سنوورییەكان بەڕێوەدەچێت

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 06:19

 

 

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق رەتیدەكاتەوە ئەمڕۆ دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانیان رادەستبكرێتەوەو جەختیش دەكاتەوە كە ئەمڕۆ تەنیا كۆبوونەوەیەكی دەوری بەرێوەبەرانی دەروازە سنوورییەكان هەیە.

عەقید (موحەمەد شوەیلی) بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە : هەندێك لەدەزگاكانی راگەیاندن هەواڵێكیان بڵاوكردۆتەوە گوایە حكومەتی فیدراڵ ئەمڕۆ وەرگرتنەوەی دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت.

جەختیش لەوەكراوەتەوە، ئەو هەوڵە دوورە لەراستیەوەو ئەو هەواڵە لەلایەن ئێمەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی بەرێوەبەرانی دەروازەكان هەیەو ئەوەش كۆبوونەوەیەكی دەورییەو وەزیری ناوخۆی عێراق (قاسم ئەعرەجی) یش ئامادەی دەبێت.

 

ئـ . كـ