بەریتانیا: بۆ ئەنجامدانی كاری هەواڵگری، تا ماوەیەكی درێژ هێزەكانمان لە عێراق ناكشێننیەوە

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 08:50

 


ڕۆژنامەیەكی ئێرلەندی لە زاری فەرماندەی هێزی ئاسمانی بەریتانی ئاشكرای دەكات، وڵاتەكەی ئامادە نیە هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق بكشێتەوە تەنانەت پاش كۆتایی هاتنی داعش.


مارشال ستیفن هیلیر ڕایگەیاندووە" پێویستە بەریتانیا بوونی هەبێت لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ ماوەیەكی درێژ و بەهیچ شێوەیەك ناكشێینەوە تاوەكو سەرجەم ئامانجەكانمان بەدی دێت".


وتیشی: سەرەڕای ئەوەی لە 98 ی ئەو زەویانەی لەدەستی داعش دا بووە ڕزگار كراون، بەڵام لە ئایندەیەكی نزیكدا بەریتانیا هێزەكانی ناكشێنێتەوە لە عێراقدا".


مارشال ستیفن هیلیر دەڵێت " ئێمە ناتوانین داهاتوو بە ڕوونی ببینین بۆیە هێزەكانی بەریتانیا بۆ ئەنجامدانی كاری ئاسایش و هەواڵگری لە عێراق دەمێننەوە".


لە دانیشتنی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، داوا لە حكومەت كرا خشتەیەكی كاتی دیاری بكات بۆ كشانەوەی سەرجەم هێزە بیانیەكان لە وڵاتدا بەتایبەت لەسەر داوای میلشیا شیعیەكان.