ڕاوێژكارێكی فوئاد مەعسوم: باسكردن لەكشانەوەی كورد لە بەغدا، تەنها موزایەدەی سیاسیە

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 10:35

 


ڕاوێژكاری سیاسی فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، لێدوانی هەندێك لە پەرلەمانتارە كوردەكان سەبارەت بە كشانەوەی كورد لە پرۆسەی سیاسی عێراق تەنها موزایەدەی هەندێك لایەنی سیاسی كوردستانە.


ئەمیر كەنانی، ڕاوێژكاری یاسایی سەرۆك كۆمار ، ئەمڕۆ دوو شەممە بە میدیایەكی عەرەبی ڕاگەیاندووە" لێدوانی هەندێك پەرلەمانتار بۆ كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق جدی نیە و تەنها موزایەدەی سیاسیە چونكە ژمارەەیكی زۆر لیستی هەڵبژاردن هەیە و ئەگەر یەكێتی و پارتیش بایكۆتی هەڵبژاردن بكەن ئەوا چەندین لیستی دیكە بەشداری دەكەن".


وتیشی: یاسای بودجە وەك هەر یاسایەكی دیكە كە لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی كۆمار دەكرێت، ڕاستەوخۆ دەنێردرێت بۆ یەكەی یاسایی بۆ ئەوەی پێداچوونەوەی بۆ بكرێت لە ڕوویی یاسایی و بوونی هەڵەی زمانەوانی و شتی دیكە.


ئاماژەی بەوەش كرد، ئەگەر پرۆژە یاسای بودجەی هەڵەی یاسایی و دەستوری تێدا نەبێت ئەوا لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاودەكرێتەوە وئەگەریش وا نەبوو ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێتەوە.