داعش لە كەركوك و موسڵ دەست بەچاڵاكییەكانی دەكاتەوە

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 20:46

 

 

رۆژنامەیەكی ئینگلیزی نووسیویەتی، شوێنەواری جارێكی تر سەرهەڵدانەوەی گروپە چەكدارەكانی داعش لە هەردوو وڵاتی عێراق و سوریا بەدی دەكرێت.

رۆژنامەی (ئیندپێندت) ی بەریتانی نووسیویەتی، بەرپرسانی خۆرئاوا نیگەرانن لەجارێكی تر سەرهەڵدانەوەی چاڵاكییەكانی گروپە چەكدارەكانی داعش لەهەردوو وڵاتی عێراق و سوریا، بەتایبەتی لەچەند شارێك كە پێشتر چاڵاكی زۆریان تێدا ئەنجامدابوو.

لەبارەی فراوان بوونی چاڵاكییەكانی داعش لەهەریەكە لە پارێزگاكانی كەركوك و موسڵ لە عێراق و رەقەو دێرزوور لە سوریان رۆژنامەكە نووسیویەتی، رەوشی ئەو ناوچانە ئارام نین و ئاماژە هەیە داعش پەلاماریان بداتەوە.

رۆژنامەی ناوبراو نووسیویەتی، لەكاتەكانی بەرەبەیاندا داعش لە چەند ناوچەیەكی سنووری كەركوك چاڵاكی دەكەن و تیمی تیرۆریان هەیە، بەتایبەتی لە شارەدێی حەویجە.

 

ئـ . كـ