فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی لەباشووری كەركوك كوژرا

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 05:25

 

 

لەباشووری كەركوك بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلی فەرماندەیەكی حەشدی شەعبیدا دەتەقێتەوەو لەئاكامدا خۆیی و پاسەوانێكی دەكوژرێن.

حەشدی شەعبی بڵاویكردۆتەوە، فەرماندەیەكیان بەناوی (ئەبو كەرار سەغیر) لەبەشی هەواڵگری لە سنووری شارەدێی حەویجە بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلەكەیدا تەقیوەتەوەو لەئەنجامیشدا خۆیی و پاسەوانێكی كوژراون.

هاوكات حەشدی شەعبی باسی لەوەشكردووە، كە ئەبو كەرار خەڵكی شاری عیمارەی باشووری عێراقەو بۆ ئەركەكەی لەشاری كەركوك نیشتەجێ‌ بووە.

 

ئـ . كـ