باڵوێزی ئەمریكا لە بەغدا: كاتی گەڕانەوەی سونەیە بۆ دەسەڵات و شیعەكان شكستیان هێنا

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 08:11

 

 

باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت شیعەكانی عێراق لە حوكمڕانیدا شكستیان هێنا و ئێستاش پاش 15 ساڵ لە ڕوخانی ڕژێمی بەعس، كاتی گەڕانەوەی سونەكانە بۆ دەسەڵات.


پێگەیەكی عێراقی ناوەڕۆكی كۆبونەوەی ڕۆژی دوو شەممەی نێوان دۆغلاس سیلیمان باڵوێزی ئەمریكا و چەند سەركردەیەكی هێزە سونیەكانی عێراقی ئاشكرا كردووە كە لە ماڵی سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام دراوە .


لەو كۆبونەوەیەدا كە چەند سەرچاوەیەكی دیكەی عێراقی بڵاویان كردۆتەوە، باڵوێزی ئەمریكا ڕایگەیاندوە ، ئەزموونی دەسەڵاتی شیعە لە عێراقدا توشی گەورەترین شكست هات و تەنها بە وەگرتنی بەشی خۆیانەوە سەرقاڵن لە بری دابینكردنی خزكەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان و لە كۆتایدا هەموویان دەكەون و لە كۆتایدا عێراق دەگەڕێتەوە ئاڕاستە ڕاستەقینەكەی لە ڕێگەی دیموكراتیەوە نەك شەڕی ناوخۆ.


دۆغلاس سیلیمان باڵوێزی ئەمریكا دوپاتی كردۆتەوە كە شكستی شیعەكان لای هەمووان ڕوونە و ئەمەش پێویستی دەكات لە سونەكان لە نێوشیاندا كورد یەك دەنگ و یەك هەڵوێست بن بۆ گێڕانەوەی مافەكانیان لە ڕێگەی سندوقەكانی دەنگ دانەوە.