"داعش دەگەرێتەوە"

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 17:18

رۆژنامه‌ى "ئیندیپندنت"ى به‌ریتانى له‌ ڕاپۆرتێكیدا، بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعش جارێكى تر كتۆپر له‌ سووریا و عێراق ده‌رده‌كه‌ونه‌وه‌ و هێرشى تیرۆریستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.


رۆژنامه‌كه‌، ڕاپۆرتێكی نووسه‌ر "پاتریك كۆكبرن"ى به‌ ناونیشانى (له‌ سووریا، رێكخراوى داعش به‌خێرایى و ‌به‌ شێوه‌یه‌كى ترسناك ده‌گه‌ڕێته‌وه) بڵاوكردووه‌ته‌وه‌‌ و تێیدا باس له‌و چالاكییه‌ توندڕه‌وانانه‌ ده‌كات ، كه‌ داعش به‌م دواییانه‌ ئه‌نجامى داون.

نووسه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌دا، به‌دوور ده‌زانرێت، كه‌ داعش هاوشێوه‌ى جاران بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گۆڕه‌پانى شه‌ڕ، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، كه‌هێشتا له‌ توانایدایه‌ كارى زۆر له‌سه‌ر وروژاندن و ناشتنى تۆى دووبه‌ره‌كى تائیفیی بكات، چونكه زۆرێك له‌ دانیشتووانى مووسڵ و ڕه‌قه‌، تائێستاش گومانى داعش بوونیان له‌سه‌ره‌.

راپۆرته‌كه‌ شه‌رى داعش له‌ كه‌ركووك و مووسل و ره‌قه‌ و دێره‌زۆرو حه‌سه‌كه‌و شه‌رى توركیا له‌ عه‌فرین به‌ نموونه‌ ده‌هێنێته‌وه‌، كه‌ له‌و هه‌موو به‌رانه‌ى شه‌ردا داعش توانى سوود وه‌رگرێت و  جارێكى تر خۆى ئاماده‌ بكات و سه‌رله‌نوێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.