جێگری سەرۆكی ئێران لەشاری بەغدایە

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 17:55

 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ دیدارو گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گەیشتە شاری بەغدا.

(ئیسحاق جیهانگیر) ی جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئێران بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە شاری بەغداو لەلایەن (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی كرا.

لەشاری بەغدا بۆ رۆژنامەنووسان جێگری سەرۆكی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی بەمەبەستی برەودان بەهاریكاری ئابوری و بەنكی و وەبەرهێنان سەردانی عێراقی كردووەو لەسەر هەموو ئاستەكانیش لە ئاستێكی ستراتیژیدایە.

بڕیارە جیهانگیر لەم سەردانەیدا لەگەڵ سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە.

 

ئـ . كـ