ئەمریكا : لە پرسی بودجە دەستلەكاروباری عێراق وەرنادەین

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 06:55

 

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی پەسەندكردنی بودجەی عێراق و نیگەرانییەكانی كورد رایگەیاند، بودجە پرسێكی نێوخۆیی عێراقەو ئێمە دەستوەردانی تێدا ناكەین.

(هێزەر ناوێرت) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند: ئێمە پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ كوردو هەروەها لەگەڵ حكومەتی عێراقیش هەیە، بۆیە هانیان دەدەین پێكەوە كار لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانیان بكەن.

ناوێرێت لەبارەی بودجەش رایگەیاند: سەبارەت بە پرسی بودجەی عێراق كە لەم چەند رۆژەی رابردوودا پەسەندكرا، بەشێوەیەكی گشتی پرسێكی نێوخۆیی عێراقەو ئێمە دەستوەردانی تێدا ناكەین.

وێڕای ئەم قسانە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جارێكی دیكە پشتیوانی بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوەو رایگەیاند: ئێمە بەڕوونی پشتیوانی خۆمان بۆ حكومەتی عێراق و بە دیاریكراوی بۆ كورد دەربڕیوە، ئەوان هاوپەیمانێكی گرنگی ئێمەن.

 

 

ئـ . كـ