به‌وێنه‌... دادگای تاوانه‌كانی عێراق بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ خوشكی به‌غدادی ده‌ركرد

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 14:20

 

به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان و ئه‌نجامدانی چالاكی تیرۆریستی، دادگای تاوانه‌كانی عێراق سزای له‌ سێداردانی بۆ خوشكی سه‌ركرده‌یه‌كی قاعیده‌ ده‌ركرد.  

عه‌بدولستار به‌یره‌قه‌دار وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاند: دادگای تاوانه‌كانی عێراق، سزای له‌ سێداردانی بۆ خوشكی ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی قاعیده‌ ده‌ركردووه‌، به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چالاكی له‌ناو ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستیه‌ له‌ عێراق.

ماڵپه‌ڕی سومه‌ریه‌ نیوز بڵاویكردۆته‌وه‌، ئه‌و ژنه‌ تاوانباره‌ به‌ پشتگیركردن له‌ گروپه‌ توندره‌وه‌كانی عێراق و یارمه‌تی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی ترۆریستی داوه‌ و پاره‌یه‌كی زۆریشی به‌سه‌ر چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كان دابه‌شكردووه‌، هاوسه‌ره‌كه‌شی یه‌كێك بووه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانی قاعیده‌ و پێشتر سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌چووه‌.

 

 

ش.م