كەركوك... لە بازگەیەكی داعش دا، 15 كەس دەكوژن و 10 كەسی دیكەش دەفڕێنرێن

دوو شەممە, 12 ئازار 2018 07:01

 


دوێنێ یەك شەممە لە سەر ِرێگای كەركوك- بەغدا، داعش بازگەیكی سەربازی ساختە دادەنێت و تیایدا 15 كەس دەكوژن و 10 كەسی دیكەش دەفڕێنرێن كە ناسنامەیان دیار نیە.


مەحمود روبەیعی ئەندامی مەكتەبی سیاسی میلشیای عەسائیب ئەهل حەق بە پێگە عێراقیەكانی ڕاگەیاندووە ، دوێنێ یەك شەممە چەكدارانی داعش لە دوری 10 كم لە خاڵێكی سەربازی بازگەیەكی ساختەیان داناوە و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیان پشكنیوە و دواتر لە دوای خۆیان 15 تەرم جێماون و 10 كەسی دیكەشیان فڕاندووە.


وتیشی: دامەزراوە ئەمنیەكان لەوبارەوە كەمتەرخەمن چونكە تاوەكو ئێستا وەك پێویست ناوچەكتنی سلێمان بەگ پاك نەكراونەتەوە.