حزبی شیوع و رەوتی سەدر ھاوپەیمانێتییان راگەیاند

دوو شەممە, 12 ئازار 2018 13:15

 

بۆ بەشداریکردن لەھەڵبژاردنه‌كانی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رەوتی سەدرو حزبی شیوعی عێراق، ھاوپەیمانێتکیان راگه‌یاند، له‌مباره‌یه‌وه‌ سکرتێری حزبی شیوعی عێراقی ئامانجی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌‌ ئاشكرا ده‌كات.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، سەرچاوەیەک لەرەوتی سەدر رایگەیاند: بۆ بەشداریکردن لەھەڵبژاردنه‌كانی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ره‌وته‌كه‌مان و حزبی شیوعی عێراقی هاوپه‌یمانێتیان راگه‌یاند.


سه‌رچاوه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در وتیشی: ئەمە یەکەمین ھاوپەیمانێتی لەو جۆرەیە کە لە عێراقدا روودەدات، بە ئامانجی ھەڵگیرساندنی شۆڕشێک بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی بنەڕەتی لەدەزگاکانی دەوڵەت.


سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، جگە لە رەوتی سەدرو حزبی شیوعی عێراق، چوار کوتلەی دیكه‌ش پەیوەندییان بە ھاوپەیمانێتی (ھەنگاونان بەرەو چاکسازی)یەوە کردووە.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌، رائید فەھمی سکرتێری حزبی شیوعی عێراقی رایگەیاند: ئامانج لەو ھاوپەیمانێتییە نوێیە، بونیاتنانی پڕۆژەیەکی نیشتمانی مەدەنی نوێیە، بەمەبەستی بەدیھێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لەعێراقدا.

 

ش.م