مزگەوتێك تەقێندرایەوە

سێ شەممە, 13 ئازار 2018 05:32

 

 

گروپە چەكدارە نەناسراوەكان لەسەر ڕێگەی كەركوك – تكریت مزگەوتێكیان تەقاندۆتەوە.

پۆلیسی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو چەكدارانی نەناسراو مزگەوتی (موستەفا) یان لەسەر ڕێگەی گشتی كەركوك – تكریت تەقاندۆتەوە.

مزگەوتەكە كەوتۆتە دووری پێنج كیلۆمەتری خۆرئاوای فلكەی (فورسان عەلەم) ی سەر ڕێگە گشتییەكە.

پێشتر چەكدارانی حەشدی شەعبی پشكی شێریان هەبووە لە تەقاندنەوەو وێران كردنی مزگەوتی ناوچە سوونی نشینەكان.

 

ئـ . كـ