جبوری ئامادەیی عێراقی ڕاگەیاند بۆ پشتیوانیكردنی توركیا لەئەنجامدانی هێرش بۆ سەر پەكەكە

یەک شەممە, 18 ئازار 2018 07:05

 


سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سوپاس توركیا دەكات لە پشتیوانی ئارامی عێراق و ئاوەداكردنەوەی ناوچە كارەساتبارەكان و ڕایدەگەیەنێت وڵاتەكەی پشتیوانی تركیا دەكات لەئەنجامدانی پرۆسەی سەربازی بۆ سەر چەكدارانی پەكەكە لە ناوخۆی عێراقدا.


نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەلیم جبوری لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، لەمیانەی كۆبونەوەیدا لەگەڵ ئیسماعیل قەهرەكان سەرۆكی پەرلەمانی توركیا ، دوپاتی كردۆتەوە ، عێراق سورە لەسەر ئەوەی سەرجەم وڵاتانی دۆستی بەشداری بكەن لە ئاوەدانكردنەوەی شارە ڕزگاربووەكان لەدەستی داعش بەتایبەت لەلایەن توركیاوە كە لەز ۆر دۆسیەدا پشتیوانی عێراق بووە.


دوپاتیشی كردۆتەوە: ناوچەكە لەبەردەم ئاستەنگی گەورەدایە كە پێویستی بە هەمانگی زۆر هەیە بەتایبەت لە پرسی روبەڕوبونەوەی تیرۆردا كە بوەتە هۆی نائارامی لە زۆر ناوچەدا.