ئەردوگان : عێراق و سوریا دابەش دەبن

شەممە, 21 نیسان 2018 06:39

 

 

سەرۆكی توركیا رایگەیاند، هەوڵێك لە ئارادایە تاكو سوریاو عێراق دابەش بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وڵاتەكەی هەوڵی پوچەڵكردنەوەی دەدات.

(رەجەب تەیب ئەردوگان) سەرۆكی توركیا لەمیانەی وتارێكیدا لە ڤیسیڤاڵێكی زانكۆی بۆغاز ئیجی لەشاری ئیستەنبۆڵ وتی، وڵاتەكەی بە ئان و ساتێكی زۆر ناسك گوزەر دەكاتن بۆیە پێویستی بە كۆمەڵێك بڕیاری لەناكاوو بەپەلە هەیە، ئەوانەشی پێیان وایە توركیای ئێستا هەر وەكو توركیای كۆنەن ئەوا پێویستە بە حیاساباتی خۆیاندا بچنەوە.

ئەردوگان وتی، هەوڵێكی فراوان هەیە تاكو سوریاو عێراق دابەش بكرێن، ئەوەش ئامانج لێی توركیایە، بەڵام وڵاتەكەی هەست بەبەرپرسیارێتی گەورە دەكات بۆ ئەو مەبەستەو هەوڵی پوچەڵكردنەوەی دەدات.

 

 

ئـ . كـ