بانكی رافیده‌ین بڕی ئه‌و قه‌رزه‌‌ی دیاریكرد كه‌ ده‌یداته‌ هاوڵاتیان

چوار شەممە, 25 نیسان 2018 12:23

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو، بانكی رافیده‌ین بڵاویكرده‌وه‌، ئاماده‌ن قه‌رز به‌ هاوڵاتیان بده‌ن بۆ مه‌به‌ستی كڕینی ئۆتۆمبێل، ئه‌مڕۆ بانكه‌كه‌ بری ئه‌و پاره‌یه‌ی ئاشكراكرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌مڕۆ 25ی نیسیانی 2018، بانكی رافیده‌ین بڵاویكرده‌وه‌، ئاماده‌ن قه‌رز بده‌ن به‌ فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان به‌ مه‌به‌ستی كڕینی ئۆتۆمبێڵی نوێ.


بانكی رافیده‌ین ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بڕی قه‌رزه‌كه به‌‌‌ 25 ملیۆن دینار دیاریكراوه‌، ئه‌گه‌ر دوو فه‌رمانبه‌ر كه‌فیلی بن، له‌ حاڵه‌تی بوونی موڵكێكیش حكومه‌ت ده‌توانێت 40 ملیۆن دینار به‌ قه‌رز بدات.


شایه‌نی باسه‌، ئه‌و‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، بانكی رافیده‌ین رایگه‌یاند: ئاماده‌ن قه‌رز بده‌ن به‌ هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران بۆ كڕینی ئۆتۆمبێڵی نوێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمانیایه‌ك كردووه‌.

 

 

ش.م