قاسم سلێمانی لە بەغدا لەگەڵ شیعەكان و یەكێتی كۆدەبێتەوە

چوار شەممە, 16 ئایار 2018 05:32

 

 

فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لەشاری بەغدا لەگەڵ لایەنە شیعییەكان و یەكێتی كۆدەبێتەوەو باس لە ئەگەرەكانی داهاتووی پێكهێنانی حكومەت دەكەن.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، (قاسم سلێمانی) فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی گەیشتۆتە شاری بەغداو لەگەڵ سەرجەم لایەنە شیعییەكان و نوێنەرانی یەكێتی كۆدەبێتەوەو باس لەئەگەرەكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق دەكەن.

ئاژانسی دەنگ و باسی فەرەنسی لەزاری سەرچاوەیەكی باوەڕ پێكراوەوە نووسیویەتی، سلێمانی لەشاری بەغدا لەگەڵ لایەنە شیعییەكانی (مالیكی و عەبادی و سەدرو حەكیم و عامری) و دوو نوێنەری یەكێتی كۆبوونەوەیەكی كردووە.

جێگەی باسكردنە دوای راگەیاندنی ئەنجامە شۆكەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنە گشتییەكەی (5/12) كە بە كودەتایەكی ئەلیكترۆنی ناسراوە بەسەر پرۆسەیەكی دیموكراتیدا، ئێران هەنگاوەكانی دەست پێدەكات بۆ سەپاندنی ئەگەرەكانی خۆی لە حكومەتی داهاتووی وڵات.

 

 

ئـ . كـ