سەدر هاوپەیمانی لەگەڵ حەكیم و عەلاوی دەكات

چوار شەممە, 16 ئایار 2018 05:54

 

 

سەرۆكی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، هاوپەیمانی سائیرون لەگەڵ دوو هاوپەیمانی سیاسی دیكە بە سەرۆكایەتی حەكیم و عەلاوی دەكات.

(موقتەدا سەدر) سەرۆكی رەوتی سەدری عێراق ڕایگەیاندووە، ئامادەیە تاكوو دەوڵەتێكی تەكنۆقرات و دوور لە حزبی بوون پێكبێنێت.

سەدر لە میانەی پەیامێكی تویتەری ڕایگەیاند، لیستی سائیرون لە دوای ئەوەیە كە لەگەڵ لیستی حیكمەت بە ڕێبەری (عەمار حەكیم) و وەتەنییە بە ڕێبەری (ئەیاد عەلاوی) هاوپەیمانی بكات.

بەپێی ئەم پەیامەی سەرۆكی سەدرییەكان، ڕەوتە سەركەوتووەكانی هەڵبژاردنی عێراق دەوڵەتێكی تەكنۆقرات پێكدەهێنن.

لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، لە بەغدا لیستی سائیرون یەكەمەو دوای ئەویش فەتح، دەوڵەتی یاسا، وەتەنییەو نەسر دەنگیان هێناوە.

لەهەرێمی كوردستانیش كودەتایەكی ئەلیكترۆنی ئەنجامدراو زۆرینەی دەنگی هاوڵاتیانی دەنگدەر بۆ لایەنە سیاسییە باڵادەستەكان بران.

 

 

 

ئـ . كـ