دەوڵەتی یاسا داوای هەژماری دەستی دەنگەكانی پارێزگای دیالە دەكات

چوار شەممە, 16 ئایار 2018 10:14

 

سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا لە دیالە ڕایدەگەیەنێت: لە هەڵبژاردنەكەی ڕۆژی 12ی ئایار ساختەكاری لەئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەپارێزگای دیالە كراوەو ئەنجامەكەی ڕەتدەكەینەوە.

 

ڕەعد ئەڵماس سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا لەپارێزگای دیالە ڕایگەیاند: لە هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایاری 2018ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە بەرنامە ساختەكاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كراوەو وەك لیستی دەوڵەتی یاسا ئەنجامەكە ڕەتدەكەینەوەو داوا دەكەین دەنگەكان بەدەست بژمێردرێنەوە.

 


هەروەها ووتیشی: لەو پارێزگایە ئامێری دەنگدانی ئەلیكترۆنی جیاوازییەكی زۆری لە ژمارەی دەنگەكان كردەوەو لەچەند ناوچەیەك دەستكاری دەنگەكان كراوە و سەرۆك وەزیرانی عێراقش ئەوەی دوپات كردەوە كە هیچ كۆمپانیایەك تێستی ئامێری دەنگدانەكەی نەكردووە.


جێگای ئاماژەبۆكردنە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناڕەزای شەش لیستی هەرێمی كوردستانی لێكەوتەوەو ئەو شەش لیستە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە ڕەتدەكەنەوە.

 

 

 

 

س ب