كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی ڕەخنە لەكۆمسیۆی هەڵبژاردنەكان دەگرێت و سكاڵا تۆمار دەكات

چوار شەممە, 16 ئایار 2018 10:40

 

كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی لەسەر هەڵبژادنەكەی ڕۆژی 12ی ئایاری 2018 ڕەخنە لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەگرێت و سكڵا لەسەر ئەو كۆمسیۆنە تۆمار دەكات.

 

لەو بارەیەوە فازل غراوی ڕایگەیاند: لەڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بەهۆی لە كاركەوتنی ئامێرەكانی دەنگدان و نەخوێندنەوەی پەبجەمۆری دەنگدەر، هاوڵاتیان كاتێكی زۆر لەسەرەی دەنگدان وەستاون.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: سەرەكترین كێشە لە هەڵبژاردنەكەی ڕۆژی 12ی ئایار لەكاركەوتنی ئامێرەكانی دەنگدان و نەبونی تیمی هونەری بۆ چارەسەركردنی كێشە بووە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: هەمان كێشەی لە كاركەوتنی ئامێر و نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر ڕوبەڕوی دەنگدانی تایبەت و ئاوارەكان بوەتەوە.

 

 

 

 

س ب