فەرماندەیەكی باڵای بەعس كۆچی دوایی كرد

18/05/2018 - 18:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

ئەمڕۆ هەینی لەشاری بەغدا فەرماندەیەكی سەربازی سەردەمی بەعس بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

(ئەیاد فەتیح راوی) فەرماندەی سوپای پێشووی قودسی عێراق لەسەردەمی بەعس بەهۆی جەڵتەی مێشكەوە لەنەخۆشخانەی یەرمووكی شاری بەغدا لەتەمەنی (76) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئەو فەرماندە سەربازییەی سەردەمی بەعس پلەی فەریقی یەكەمی هەبوو، چوار رۆژ لەمەوبەر لەگرتووخانەكەی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازی، لەنێو ئەو (55) كەسەی بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ دەركرابوو دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی لەساڵی (2003) ژمارە (30) بوو، ئەنجام لە چواری حوزەیرانی ساڵی (2003) دەستگیركراو لە دووی كانوونی یەكەمی ساڵی (2008) دادگایی كراو بڕیاری بەندی هەتا هەتایی بۆ دەركرا.

 

ئـ . كـ