بەفەرمی ئەگەری دورست بونی شەڕی ناوخۆی لە عێراق ڕاگەیەندرا

سێ شەممە, 29 ئایار 2018 09:48

 

سەرۆكی فەرمانگەی ھەڵبژاردن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە ئەگەری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق شەڕی ناوخۆ ڕوو دەدات.

 

ریاز بەدران سەرۆكی فەرمانگەی ھەڵبژاردن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ھەوڵێكی مەترسیدار بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ئارادایە.

 

هەروەها ووتیشی: لە ئەگەری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان، ئەگەری دروست بونی شەڕی ناوخۆ بەهێزە.

 

جێگای ئاماژە بۆكردنە دوێنێ دووشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارێكی پەسندكرد كە داوای بە دەست ژماردنەوەی 10 لەسەدی دەنگەكانی هەڵبژاردن دەكات لە گشت پارێزگان، هەروەها دەنگەكانی دەرەوەی وڵات و ئاوارەكانی چەند پارێزگایەكیشی هەڵوەشاندەوە.

 

 

 

 

س ب