سەدر بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئاو سێ پێشنیار ڕادەگەیەنێت

سێ شەممە, 05 حوزەیران 2018 07:18

 


سەرۆكی ڕەوتی سەدر سێ پێشنیاری بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئاو لە عێراق و ڕاگەیاند و داوای كۆبوونەوەی بەپەلەش بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی ئاو دەدات و داواش دەكات لێژنەیەكی هەمیشەیی بۆ ئەو پرسە پێكبهێندرێت.

 

موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە نوسراوێكداكە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردوەتەوە سێ پێشنیاری بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاو لە عێراق خستەڕوو كەتیایدا هاتووە: پێویستە لە لایەن وەزارە تی دەرەوەی عێراق یاخود وەزارەتە پەیوەندیدارەكانەوە داوای كۆبونەوەیەكی بەپەلە لەسەر كێشەی ئاو لەعێراق بكرێت.



سەرۆكی ڕەوتی سەدر ئەوەشی خستەڕوو: دەبێت لیژنەیەكی هەمیشەی بۆ كێشەی ئاو لە عێراقدا پێك بهێندرێت و پێویستیشە حكومەتی عێراق بودجەی پێویست بۆ وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو تەرخان بكات و بەو هۆیەوە هەوڵ بدرێت كێشەی ئاو لە عێراق چارەسەر بكرێت.

 

 

 

 

 

س ب