دادگای فیدڕاڵی عێراقی: ناتوانین بڕیارەكانی پەرلەمان ڕابگرین

چوار شەممە, 13 حوزەیران 2018 07:41

 

ئەمڕۆ چوار شەەمەڤن دادگای دەستوری فیدڕاڵی بەیاننامەیەكی لەسەر ئەو تانانە دەكرد كە ئاڕاستەیان كراوە لەسەر بڕیار و پرۆژە یاسای ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە هەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكانی ئەننجومەنی نوێنەرانی عێراق.


ئیاس ساموك، وتەبێژی دادگای فیدراَلی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی دانیشتنێكی ئەنجام داوە بە سەرۆكایەتی دادوەر مدحت مەحمود و ئەندامانی دادگا، سەیری پێنج تانە كراوە كە داوای ڕاگرتنی بریاری ئەنجومەنی نوێنەران كراوە تایبەت بە هەمواری سێ یەمی یاسای هەڵبژاردنی نوێنەران ژمارە 45ی ساڵی 2013.


وتەبیژەكە دەڵێت" دوای تاوتوێكردنی تانەكان، دادگای باڵا گەشتە ئەو بڕیارەی كە ناتوانێت بڕیاری ڕاگرتنی یاساكە بدات ، تاوەكو گوێبیستی ڕای بەرامبەر نەبێت".
بۆیە دادگا بڕیاری داوە بە ڕەتكرجنەوەی ئەو سكاڵایانە.