لەسەر رادەستكردنی عەلی بەشار بە ئەڵمانیا، بەغدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

چوار شەممە, 13 حوزەیران 2018 07:42

 

 

لەبارەی رادەستكردنەوەی تۆمەتباری كوشتنی كچێكی ئەڵمانی لەلایەن ئاسایشی هەرێمی كوردستان بۆ حكومەتی بەرلین، وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، رادەستكردنەوەی (عەلی بەشار) تۆمەتباری كوشتنی كچە ئەڵمانییەكە پێچەوانەی دەستوورو یاسایە.

لەمبارەیەوە (ئەحمەد مەحجوب) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، رادەستكردنەوەی تۆمەتباری كوشتنی كچە ئەڵمانییەكە لەلایەن دەسەڵاتدارێتی هەرێمی كوردستان بە حكومەتی بەرلین پێچەوانەی دەستوورە، چونكە هیچ ڕێككەوتنێك لەنێوان ئەڵمانیاو حكومەتی هەرێمدا نییە كە تۆمەتبار لەنێوان یەكتری ئاڵۆگۆڕ بكەن، ئەوەش تەنها لەدەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی و وەزارەتی دادە.

 

ئـ . كـ