موقتەدا سەدر لەگەڵ لیستی فەتح هاوپەیمانییەک رادەگەیەنێت

چوار شەممە, 13 حوزەیران 2018 12:33
 موقتەدا سەدر رایدەگەیەنێت، لەگەڵ لیستى فەتح ڕێککەوتوون بۆ پێکهێنانی گەورەترین هاوپەیمانی لە پەرلەمانى داهاتووی عێراقدا.
 
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در له‌میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانى فه‌تح دێته‌ پاڵ سائیرون بۆ به‌شدارى له‌ كه‌شى نیشتیمانى. 
 
وتیشی،"هاوپه‌یمانێتیه‌ نوێیه‌كه‌ هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردن له‌ هاوپه‌یمانى سییانى نێوان سائیرون و هاوپه‌یمانى نیشتیمانى و حیكمه‌".
 
هاوکات  ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژى لیستى فەتح ڕایگەیاندووە، لەگەڵ سائیرون ڕێککەتووین لەسەر بەرنامەیەکى حکومی بۆ کۆتایهێنان بە کێشەکانى عێراق و دروستکردنى حکومەتێکى خزمەتگوزار.

 پێشتریش هەریەک لە لیستەکانی سائیرون و وەتەنییە و حیکمە، کە موقتەدا سەدر و ئەیاد عەلاوی و عەمار حەکیم سەرۆکایەتییان دەکەن، هاوپەیمانێتییەکیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق ڕاگەیاند.
ئەم وتانەی سەدر دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كى هاوبەشی هات لەگەڵ لیستەکەی عامرى بۆ تاوتوێكردنى کێشەی هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12ى ئایار و چۆنیه‌تى پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانیى.

f.q