وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ : له‌سوتانی سوندوقه‌كانی ره‌سافه‌ به‌نزین به‌كار هاتووه‌

چوار شەممە, 13 حوزەیران 2018 13:56

 

ئه‌مرۆ چوار شه‌مه‌ وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی عێراقی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ئاشكرا ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ له‌سوتانی كۆگاكانی سندوقی ده‌نگدان له‌ره‌سافه‌ به‌نزین به‌كار هاتووه‌ .

(سه‌عد مه‌عن ) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ رایگه‌یاند : سوتانی كۆگاكانی كۆمسیۆن به‌مه‌به‌ست بووه‌، به‌ڵگه‌سه‌ره‌تایه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن به‌نزین به‌كار هاتووه‌ له‌سوتانی كۆگاكه‌ .

 جێگه‌ی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ له‌ ده‌ی ئه‌م مانگه‌ ئاگر له‌كۆگاكانی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌ناوچه‌ی ره‌سافه‌ كه‌وته‌وه‌.

 ن.ش