دوو رۆژە تەرمێك كەوتووە، كەس خۆی ناكات بەخاوەنی، وێنەكەی ببینن

پێنج شەممە, 14 حوزەیران 2018 06:21

 

 

تەرمێك لەنزیك شارەدێی دووزخورماتوو دۆزراوەتەوە، بەڵام تاكو ئێستا هەڵنەگیراوەتەوەو كەسیش خۆی لێنەكردووە بە خاوەنی.

پۆلیسی دووزخورماتوو كاتێك بە بوونی تەرمەكەیان زانیوە چوون، بەڵام لەوێ‌ رایانگەیاندووە، تەرمەكە پەیوەندی بەوانەوە نییە، بۆیە جێیان هێشتووە.

رۆژنامەنووس (موحەمەد فائیق) لەشارەدێی دووزخورماتوو نووسیویەتی، لەنێوان پۆلیسی زینانەو دووزخورماتوو تەرمی گەنجێكی عەرەب بەناوی (مەحمود جاسم موحەمەد) ی لەدایك بووی (1994) و دانیشتووی گوندی (ئەلبو رەزا) سەربە ناحیەی ئامرلی دوو رۆژە لەسەر شەقام كەوتووەو كەس خۆی لێناكات بەخاوەنی و هەڵیشی ناگرنەوە.

 

 

ئـ . كـ

 

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏شخص أو أكثر‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏