بەتۆمەتی سوتاندنی سندوقەكانی دەنگدان، بڕیاری دەستگیركردن بۆ 17كەس دەركرا

14/06/2018 - 16:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 


ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایدەگەیەنێت: بڕیاری دەستگیركردن بۆ 17 كەس دەرچووە بە تۆمەتی سوتاندنی سندوقەكانی دەنگدان و تاوەكو ئێستا نۆ كەسیان دەستگیركراون.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی حوزەیرانی 2018، عەبدولستار بیرقدار وتەبێژی‌ ئەنجومەنی‌ باڵای‌ دادوەریی عیراق لە بەیاننامەیەكدا، ڕایگەیاند: ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاری دەستگیركردنی‌ بۆ 17 كەس دەركردوە كە نۆ كەسیان دەستگیر كراوون.

 

هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە: ئەوكەسانەی‌ بڕیارەكەیان بۆ دەرچوە، تۆمەتبارن بەسوتاندنی‌ ئامێرەكانی‌ دەنگدان و سندوقەكانی‌ دەنگدان لەشاری‌ بەغدا لە چەند رۆژی‌ رابردوودا.

 

 

 

 

س ب