بە ئەگەری ئاڵۆزبوونی دۆخەكە، نەتەوەیەكگرتووەكان تەمەنی نێردەی خۆی لە عێراق درێژكردەوە

هەینی, 15 حوزەیران 2018 10:08

 

ئەنجومەنی ئاسایش بە كۆی دەنگ دوێنێ پێنج شەممە، بە بڕیارێك ماوەی تەمەنی تیمی نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان ناسراو بە یۆنامی لە عێراق درێژ كردەوە تاوەكو ئیاری ساڵی 2019.


بڕیارەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان كە لەلایەن ئەمریكاوە ئامادەكرابوو، پێش مانگێك لە كۆتایی هاتنی كاروكانی نێردەی ئێستا دێت لە عێراقدا لە كۆتایی تەموزی ئەمساڵ.


ئەمریكا پێ وایە ئەگەرە ئاڵۆزی هەیە هەیە لە عێراقدا بە تایبەت دوای دەركەوتنی ساختەكاری لە ئەنجامەكانی هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا.


بڕیارەكە ژمارە 2421 ی نەتەوەیەكگرتووەكانە و تیایدا هاتووە كە هەموو سێ مانگ جارێك دەبێت نێردەكە لە عێراق ڕاپۆرتی خۆی بۆ ئەندمانی ئەنجومەنی ئاسایش بخوێنێتەوە.