عێراق... چاندنی هەشت جۆر بەروبووم قەدەغەكرا

دوو شەممە, 18 حوزەیران 2018 07:31

 

بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بەمەبەستی ڕێگری لەدورست بونی قەیرانی ئاو لە عێراقدا بڕیار درا هەشت جۆر بەروبوم قەدەغە بكرێت.

 

مەهدی سەمەد قەیسی بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕیگەیاند: وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق پلانی وەرزی هاوینی بە مەبەستی چاندنی بەروبوومە كشتوكاڵیەكانی ئاڕاستەی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو كردوە، بەڵام بەهۆی كەمبوونەوەی ئاو لە عێراق، وەزارەتەكە پلانەكەی ڕەتكردۆتەوە.

 

هەروەها ووتیشی: بڕیاردرا چاندنی هەشت جۆر بەربوبوومی كشتوكاڵی لەعێراق قەدەغە بكرێت كە ئەو هەشت جۆرەش بریتین لە برنج و گەنمە شامی سپی و گەنمە شامی زەرد و كونجی و لۆكە و دخن و ماش و گوڵەبەڕۆژە.

 

جێگای ئاماژەبۆكردنە لە ڕۆژی 1-6-2018 توركیا بە مەبەستی پڕكردنی بەنداوی ئەلیسۆ ڕێژەیەكی زۆر لە ئاوی ڕوباری دیجلەی بەڕوی عێراقدا گرتەوەو بەو هەنگاوەش مەترسی دروست بونی قەیرانی ئاو لە عێراق سەریهەڵدا.

 

 

 

 

 

س ب