ئەمریكا : ئیسرائیل هێرشی ئەلبوكەمالـی ئەنجامداوە

سێ شەممە, 19 حوزەیران 2018 05:09

 

 

ئەمریكا رایگەیاند، ئەوان هێرشی سنووری سوریا – عێراقیان ئەنجام نەداوە كە لە دوو رۆژی رابردوو روویداوە.

بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ تۆڕی (سی ئێن ئێن) رایگەیاندووە، ئەوان هێرشی ناوچەی ئەلبوكەمالی نزیك سنووری سوریا – عێراقیان ئەنجام نەداوە كە ئامانج لێی چەكدارانی میلیشیاكان بووە، بەشێكیش لەوان حەشدی شەعبی بوون.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پێشبینی كردووە، كە پەلامارەكە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدرابێت.

ئەمەو تاكو ئێستا ئیسرائیل هیچ ئاماژەیەكی بۆ ئەو پەلامارە نەكردووە، بەڵام گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوكراوەتەوەو تێیدا باس لەوەكراوە، كە بەهۆی ئەو پەلامارەوە زیاتر لە (50) چەكداری هاوپەیمانی ڕژێمەكەی ئەسەد لەنزیك ناوچەی سنووری كوژراون و ژمارەیەكی زیاتریش برینداربوونە.

 

ئـ . كـ