مالیكی كار بۆدروست كردنی هاوپه‌یمانه‌تیه‌كی زۆرینه‌ ده‌كات

سێ شەممە, 19 حوزەیران 2018 11:32

 

سه‌رۆكی  هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای ده‌كات كارده‌كه‌ن بۆپێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌كی گه‌وره‌ له‌نێوان كورد و سونه‌ و شیعه‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانن حكومه‌تێكی زۆرینه‌ پێك بهێنن .

( نوری مالیكی ) له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كار ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی بۆپێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی گشتگیر،‌ كورد و سونه‌و شیعه‌ له‌خۆ بگرێت بۆئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌تیه‌كی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پێك بهێنین .

 سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ هه‌ركه‌س باوه‌روی به‌زۆرینه‌ هه‌یه‌ ده‌توانێت له‌م هاوپه‌یمانیه‌ به‌شدار بێت و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێنیه‌ ده‌توانێت ببێته‌ ئۆپۆزسیۆن .

 مالێكی ئاماژه‌شی به‌وه‌ داوه‌ تا رێره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان راست نه‌كرێته‌وه‌ زوه‌ باس له‌ دروست كردنی هاوپه‌یمانی بكرێت ،چونكه‌ تا ئێستا ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند نه‌كراوه‌ .

 ن.ش