بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە 5 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

سێ شەممە, 19 حوزەیران 2018 17:07

 

 

لەئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆدا ژمارەیەك هاوڵاتی گیانیان لەدەستداو برینداربوون، رووداوەكەش بەهۆی تیژڕۆیی بووە.

بەپێی بڵاوكراوەیەكی قایمقامیەتی دووزخورماتوو، رووداوەكە ئەمڕۆ روویداوە لەسەر ڕێگەی گشتی كەركوك – بەغداو لەنزیك بنكەی پۆلیسی ئینجانە، لەئەنجامی تیژڕۆییدا ئۆتۆمبێلێك وەردەگەڕێت و لەئەنجامیشدا پێنج سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەكە گیان لەدەستدەدەن و یەكێكیش بریندار دەبێت.


ئەمەو هاوڵاتییەكان ناویان (هەبە فەیسەڵ عەبدولئەمیر، فیراس ویسام ئەحمەد، عەباس عەبدولجەبار نەجم، عەبدولڵا ویسام ئەحمەد، ویسام ئەحمەد)، لەڕووداوەكەدا هاوڵاتیەكیش بەناوی (دانیا ویسام ئەحمەد) برینداربووە.

 

 

ئـ . كـ