شه‌ر له‌به‌غدا رویدا و گه‌رمارۆی باره‌گایه‌كی حزبی دراوه‌

چوار شەممە, 20 حوزەیران 2018 13:11

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كانی عێراق ئاشكرایان كردوه‌ پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی ناوه‌خۆی عێراقی و حزب الله له‌شه‌قامی فه‌له‌ستین له‌ رۆژ هه‌ڵاتی به‌غدادی پایته‌خت رویداوه‌

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ به‌غداد توده‌ی راگه‌یاندوه‌ ، ئەو چەکدارانە بەبێ ڕاوەستان بازگەیەکی هێزە ئەمنییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا بڕیوە، کاتێکیش هێزە ئەمنییەکە تەقەی کردووە بۆ ڕاگرتنیان، چەکدارەکان بە دەستڕێژی گولـلە وەڵامیان داونەتەوە.

بەوهۆیەوە، هێزێکی ئەمنی عێراق کە لە پۆلیسی فیدڕاڵی و دەزگای هەواڵگری پێکهاتووە، لە شەقامی فەڵەستین لە بەغدا گەمارۆی ئەو بارەگایان دا، کە چەکدارەکان خۆیانیان تێیدا حەشارداوە و داوای راده‌ست كردنی چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن .

 ن.ش