ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی یاسای هەڵبژاردن و تانەكان كۆدەبێتەوە

پێنج شەممە, 21 حوزەیران 2018 06:30

 


بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێكی كراوە بۆ بڕیاردان لەسەر تانەی سەرۆككۆمار و پارتی و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بكات سەبارەت بە هەڵوەشاندندەوەی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن.



ئیاس سامۆك وتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ، دادگای فیدراڵی عێراق بۆ تاوتوێكردنی تانەكان لە هەڵبژاردنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ دەبێتەوە كە كۆبونەوەكە بە شێوەی دانیشتنێكی ئاشكرا ئەنجامدەدرێـت.

 

ئەوەشی خستەڕوو: تاوەكو ئێستا سێ تانە دراوە لە هەمواری یاساكە ئەوانیش لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراق و پارتی و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە بووە.

 

جێگای ئاماژەبۆكردنە بەهۆی بونی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكەی ڕۆژی 12ی مانگی ڕابردوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا سەرجەمی دەنگەكان بە دەست ئەژمار بكرێتەوەو دەنگی دەرەوەی وڵات و هێزەكانی پێشمەرگە و ئاوارەكانشی هەڵوەشاندەوە.

 

 

 

 

س ب