دادگای فیدراڵی عێراق پشتگیری خۆی بۆ هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكان ڕاگەیاند

پێنج شەممە, 21 حوزەیران 2018 07:41

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر پرسی یاسای هەڵبژاردن و تانەكان كۆبوەیەوە و لەو كۆبوەنەوەیەدا پشتگیری خۆی بۆ هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكان ڕاگەیاند.


لەو بارەیەوە مەدحەت محمود سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی مانگی ڕابردوو دەستورییەو ژماردنەوەو جیاكردنەوەی دەنگەكانیش بە دەستی كارێكی دروستە.


هەروەها دادگای فیدراڵی عێراق هەڵوەشاندنەوەی دەنگەكانی دەرەوەی وڵات و ئاوارەكان و دەنگدانی تایبەتی هەرێمی كوردستانی، ڕەتكردەوە.


سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق ووتیشی: تاوەكو دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست پێدەكات، پەرلەمان دەسەڵاتی دەركردنی یاسای هەیە.


دادگای فیدراڵی عێراق هۆشداریدا لەوەی كە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عێراق ئیلزامییەو پێویستە هەموو دەسەڵاتەكان پێوەی پابەندبن.

 

 

 

س ب