ئه‌یاد عه‌لاوی پێشوازی له‌ بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵ ده‌كات

پێنج شەممە, 21 حوزەیران 2018 12:03

 

دوای ئه‌وه‌ی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دووبارە ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەنگەکانی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران، دەستوورییە جێگری سەرکۆماری عێراق، داوای کرد رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی کە ساختەکاریان لە ھەڵبژاردنەکاندا کردووە.

لە راگه‌یاندراوێكدا( ئەیاد عەلاوی ) جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگەیاند: رێز لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەگرین کە تایبەت بە سێیەم ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان و پێوەی پابەندین، ئه‌م بریاره‌ گورزێکی کوشندە یه‌ بۆ ئەو کەسانەی کە ھەوڵی ساختەکاری و گەندەڵی دەدەن.

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی  ئەوەشی راگه‌یاندووه‌ : متمانەی تەواومان بە سەربەخۆیی دادگا و بڕیارکەی ھەیە کە بۆ دووبارە ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست دەریکردووە، داوا ده‌كه‌ین رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی کە ساختەکاریان لە ھەڵبژاردنەکاندا ئەنجامداوە و ئەوانەشی پارێزگاریان لێ كردووه‌ ، بگرێتەبەر.

 ن.ش