بۆجێبه‌جێ كردنی بریاره‌كانی دادگا ی فیدارلی ،كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن مۆڵه‌تی كارمه‌نده‌كانی راده‌گرێت

پێنج شەممە, 21 حوزەیران 2018 13:46
 ئەمڕۆ پێنجشەم دادگای فیدرالی عێراق بڕیاری دا بەیاسایی بوونی بڕگەكانی یاسای سێیەم هەمواركردنەوەی هەڵبژاردنەكان كە پەرلەمانی عێراق بڕیاری دابوو، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كۆبوونەوەیەكی فرەوانی ساز كرد بۆ تاوتوێكردنی پێداویستییەكانی پرۆسەكە. 
 
دادوه‌ر ( لەیس جەبر حەمزە) وتەبێژی فەرمیی كۆمسیۆن لە راگه‌یاندراوێكدا رایگەیاند : ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی فرەوانی بەئامادەبوونی هەموو ئەندامانی لە دادوەران و ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی كۆمسیاران و بەڕێوەبەرانی گشتی و یاریدەرانیان و ژمارەیەك بەڕێوەبەری بەشەكان لە نووسینگەی نیشتیمانی ساز كرد. 
 
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆن ئه‌وه‌شی راگه‌یاند : ئەنجوومەنەكە تاوتوێی پێویستییەكانی پرۆسەی جیاكردنەوە و هەژماركردنی بەدەستی دەنگەكانی هەڵبژاردنی كرد بەمەبەستی دانانی پلانێكی تۆكمه‌ بۆ دەستكردن بە پرۆسەكە بەپێی یاسای سێیەم هەموواری یاسای هەڵبژاردنەكان ژمارە (45)ی ساڵی (2013) لە ماوەیەكی دیاریكراو و بەمەبەستی جێبەجێكردنی خاڵانەكانی لەو كۆبوونەوە دەخرێنە روو، بۆیە ئەنجوومەنەكە بڕیاری دا رۆژی شەمه‌ی داهاتوو بۆ هەموو فەرمانبەرانی كۆمسیۆن دەوامی فەرمی بێت و مۆڵەتی فەرمانبەرانیش دەوەستێت تەنیا لە له‌یه‌ك حاله‌ت مۆڵه‌ت ده‌درێت ئه‌ویش فریاكوزاری بێت . 
 ن.ش